پێشتر له‌ سلیمانى و هه‌ولێریش كراوه‌

هەڵمەتی (هەفتەی تەندروستی) له‌ناو چاكسازییه‌كانی دهۆک ده‌ستپێدەکات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بریاره‌ به‌م زووانه‌ هەڵمەتی (هەفتەی تەندروستی) له‌ناو چاكسازییه‌كانی دهۆک ده‌ستپێبكات، پێشتر هه‌مان هه‌ڵمه‌ت له‌ چاكسازییه‌كانى سلێمانى و هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ووه‌ و ئه‌مجاره‌ش له‌ دهۆك سزادراوانى هەردوو چاكسازییه‌كه‌ى گەوران و ژنان و منداڵان، ده‌گرێته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى چاكسازى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ دووشەممە بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتییان، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ  بەڕێوەبەرانی هەردوو چاكسازی گەوران و ژنان و منداڵان دهۆک و نوێنەری ژمارەیەك لە رێكخراوی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و سەندیكاكانی پزیشكی و تەندروستی و ددان و دەرمانسازان و كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی دەرمان لە شاری دهۆكن به‌ڕێوه‌چووه‌ و باس له‌ چۆنیه‌تى ده‌ستپێكردنى هەڵمەتی (هەفتەی تەندروستی) تایبەت بە سزادراوانى چاكسازییه‌كانى ئه‌و پارێزگایه‌ كراوه‌.

ئامانج له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌، پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستییە به‌ سزادراوانى چاكسازیەكان.

ئامادەبوانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ باسیان لە ئەنجامدانی هەڵمەتەكە كردووه‌ كه‌ لە نزیكترین كاتدا به‌ڕێوه‌بچێت، بە هەمانشێوەی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى كه‌ پێشتر له‌ پارێزگاكانی هەولێرو سلێمانی، به‌ڕێوه‌چووه‌.

پلان و بەرنامە و میكانیزمەكانی چۆنیەتی پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاریەكانی تەندروستی لەم هەڵمەتە لەناو چاكسازیەكانی سنوری پارێزگای دهۆك بە تەواوی هۆڵەكانی سزاداروان، تاوتوێ كراوه‌ .

دیدار و هەفتەی تەندروستی ئوردنی كوردستانی لە هەولێر دە...

دیدار و هەفتەی تەندروستی ئوردنی كوردستانی لە هەولێر دەكرێت

تەندروستی هەڵەبجە هەفتەی راهێنان و نوێکردنەوەی زانیار...

تەندروستی هەڵەبجە هەفتەی راهێنان و نوێکردنەوەی زانیاری پزیشکی راگەیاند

هەفتەی داهاتوو بۆ کارمەندانی تەندروستی سلێمانی یەکلاک...

هەفتەی داهاتوو بۆ کارمەندانی تەندروستی سلێمانی یەکلاکەرەوەیە