یانەی زاخۆ. وێنە :964+
دەنگدان چوار رۆژی ماوە
وەزارەتی پەروەردە داوا لە مامۆستایان و قوتابیان دەکات دەنگ بە هاندەرانی زاخۆ بدەن
964+
شۆڕش قادری
چالێنجی دەنگدان بە هاندەرانی یانی زاخۆ بەردەوامە و وەزارەتی پەروەردەش بە فەرمی داوا لە مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران دەکات، دەنگ بە یانەکە بدەن.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، بەمەبەستی پشتگیری لەهاندەرانی یانەی وەرزشی زاخۆ، وەک یانەیەکی کوردستانی کە ئێستا بەربژێرن بۆ باشترین هاندەری وەرزشی لەسەر ئاستی جیهان، داوا لە مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندکاران دەکەین کە دەنگ بدەن بە هاندەرانی یانەی وەرزشی زاخۆ لە وێبسایتی فەرمی فیفا.
وەزارەتی پەروەردە داوایش لە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان دەکات کە ئەم بڵاوکراوەیە و لینکەکە لە گروپی بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن و لەوێشەوە بۆ گروپی سۆشیال میدیای قوتابخانەکانی حکومی و ناحکومی دابنێن.
دەنگدان تەنها چوار ڕۆژی ماوە و لەڕێی ئەم لینکەوە دەتوانن دەنگی خۆتان بدەن.