لە هەولێر

بۆ فرۆشیاران؛ کاڵا لە دەرەوەی دوکان بێت سزا دەدرێن

964+

ئەحمەد مستەفا

شەوی رابردوو بەهۆی نەبردنە ژوورەوەی کەل و پەلەکانیان و هەڵواسینی پەردە، ژمارەیەک دوکان لە بازاڕی لەنگەی هەولێر دوایین ئاگاداریان پێدراوە.

تیمێکی شارەوانی هولێر چوون بۆ ناوبازاڕ، بۆ ئەوەی لە کاتی تەواو بوونی کارەکانیان بزانن دوکانەکان چۆن دادەخرێن.

شارەوانی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا لە فەیسبووکی خۆی نوسیوویەتی، دەرکەوتووە ژمارەیەک دوکان بەکراوەیی بەجێنەهێڵن و پێویستە بە تەواوی دابخرێن، ئەوەش بە ئامانجی دوورکەوتنەوە لە رووداوی نەخوازراو و مەترسییەکانی دروست بوونی ئاگر.

گەڕان و بەدواداچوونەکان لەلایەن تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی چوار بە هەماهەنگی پۆلیسی شارەوانی ئەنجامدراوە، ئەوەش بە قسەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر.

کاتی داخستنی دوکانەکان؛