دیمەنی ئەو کورە خەڵوزەی لە بەیتەکەدا دروست کراوە - وێنە: پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
پۆلیسی دارستان چوون
لەناو بەیتی پلاستیکی خەڵوزی دروست دەکرد؛ پێیان زانی
964+
ئەحمەد مستەفا
لە گوندێکی سیتەک لەناو بەیتی پلاستیکی دەست بەسەر کورەیەکی خەڵوزدا گیرا، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، تیمەکانیان چاودێریییان کردووە.
لەگەڵ ئەوەش، دەستبەسەر داری بڕدراوەشدا گیراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 23.11.2025، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، لە ئەنجامی دەرچوونی و چاودێری سنوری چالاکی بنکەکەیان مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیتەک لە دوو دەرچوونی جیاوازدا توانیان لە سنوری گوندی “ئاڵاسیاو” دەست بگرن بەسەر ژمارەیەک داری یڕدڕاودا.
هەروەک باسی لەوەکردووە، لەلایەکی تر مەفرەزەکانی هەمان بنکە لە سنوری هەمان گوند توانیان کورەیەکی خەڵوز کردن تێکبدەن، وە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەردوو دۆسیەکە رێکخراوە بە مەبەستی وەرگرتنی رێکاری یاسایی لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوە.
لە هەرێمی کوردستان بڕینی دار بە یاسا قەدەغە کراوە، بەگوێرەی ماددەی 21 لە یاسای ژمارە 10ی ساڵی 2012ـی تایبەت بە دارستان و پاوان لە هەرێمی کوردستان، سزای بڕینەوەی دار لەنێوان سێ ملیۆن دینار بۆ پێنج ملیۆن دینارە و هەندێکجاریش زیندانیکردنە، کە ماوەکەی لە ساڵێک تێپەڕ نەکات.