هۆشدارییه‌ك له سەندیکای رۆژنامەنوسانه‌وه
“هەر ئەندامێك پێنج ساڵ ئابونە نەدات ناوی لە لیستی ئەندامان لادەدرێت”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سەندیکای رۆژنامەنوسانی كوردستان، هۆشدارییهكى داوه‌ته ئه‌ندامه‌كانى، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ى پێنج سابڵ ئابونه نه‌ده‌ن ئه‌ندامێتییان راده‌گیرێت و سزاى داراییشی بۆ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى داناوه كه ئابونهكهیان بۆماوه‌ى سێ ساڵ دواده‌خه‌ن.
به‌پێی نووسراوێكى فه‌رمى، كه ئازاد محەمەد ئەمین نەقیبی سەندیكا واژۆى كردووه، ئه‌وان به‌پێى سستەمێكی نوێ ئابونە له ئه‌ندامانیان وه‌رده‌گرن، كە پێویستە ساڵانە ئابونە بدەن.
به‌پیچی سیستمه نوێیه‌كه، لە ئەگەری دواكەوتنی ئابونه بۆ ماوەی سێ ساڵ، ئەوا 25 هەزار دینار زیادەیان لێ وەردەگیرێت، هەر ئەندامێكیش بۆ ماوەی پێنج ساڵ ئابونە نەدات لە ئەندامێتی رادەگیرێت و لە گەڕانەوەشیدا 50 هەزار غرامە دەكرێت، جگە لە ئابونەكەی ئەو ماوەیە.
نوسراوه‌كه‌ى سەندیکا له رۆژى 19.11.2025 دەرچوە و ئاماژه به‌وه‌كراوه كه ئه‌و سیستمه نوێیه‌یان له سەرەتای ساڵی نوێیوە جێبەجێ دەکرێت و هەر ئەندامێکی سەندیکا، كارا، مەشقكار، بەشدار، نابێت ئابونهكهى دوابخات، كه ئابونه‌ى ساڵانه‌یان له 1ـی کانوونی دووەم دەستپێدەکات تاوه‌كو 30ـی تشرینی یەکەم کۆتاییدێت، ده‌شڵێت “هەر ئەندامێك لەم رێكەوتەوە دوا بكەوێت لە ساڵانی دواتر ئابونەی لێ وەردەگیرێتەوە”.
هەر ئەندامێك سێ ساڵ بەسەر یەك دوا بكەوێت لە ئابونەدان، ناوی دەخرێتە لیستی (دواكەوتوەكان لە ئابونە) لە کاتی ئابونەدان 25 هەزار دینار زیادە و ئابونەی سێ ساڵی لێ وەردەگیرێت، ئینجا دەخرێتەوە لیستی ئەندامان، هەروەها دواکەوتن بۆ ماوەی پینج ساڵ لە دوای یەك، ئەندام “تەرقین قەید” دەكرێت و ناوی لە لیستی ئەندامان لادەدرێت.
هه‌ر به‌پێی نوسراوەكەی سەندیكا، دواكەوتن لە ئابونەدان لە پێنج ساڵ زیاتر (تەرقین قەید) دەکرێت، بۆ گەڕانەوەی دەبێت داواكارییەك بە نوسین پێشكەشی لق یان نوسینگە یان لیژنەكان بكات بەپێی شوێنی ئەندامیتییەکەی، دوای رازی بوونی لایەنی پەیوەندیدار بە نوسراو بڕیاری گەڕانەوەی دەدرێت و بڕی 50 هەزار دینار وەك و غەرامە و كۆی قەرزی ئابونەی چەندساڵەی بدات ئەنجا ناوی دەگەڕێتەوە لیستی ئەندامانی سەندیکا و ناسنامەی بۆ دروست دەکرێتەوە.