سلێمانبەگ

منداڵێک بە لەرزووتا گیانى لەدەستدا

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لەناحیەی سلێمان بەگی سەر بەقەزای خورماتوو منداڵێکی سێ ساڵان بەهۆی لەرزوتاوە گیانی لەدەستدا.

ئیبراهیم خالد، ئێشکگر لەنەخۆشخانەی گشتی خورماتوو بە964ـی وت،”ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵێکی سێ ساڵان لەلایەن خێزانەکەیەوە گەیاندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان، پێش ئەوەی پزیشکەکان فریای پشکنینی بکەون دەستبەجێ گیانی لەدەستدا”.

وتیشی،”منداڵەکە ماوەی ساڵێک و شەش مانگە توشی نەخۆشی تەنگە نەفەسی بووەو ئێوارەی ئەمڕۆ تایەکی زۆری لێهاتووە، کەسوکاری لەماڵەوە هەوڵیان داوە بەدانانی دەستەسڕی سارد لەسەر جەستەی تاکەی کەم بکەنەوە بەڵام تادێت تاکەی زیاتر بووەو پاشان گەیاندویانە بەنەخۆشخانە”.

ئاشکراشى کرد، منداڵەکە ناوى “ک.ئـ”، تەمەتى سێ ساڵانە و لە رەگەزى مییە و ماوەى ساڵێکە تووشى تەنگەنەفەسى بووە، بەڵام ئەو لەرزووتایەى ئەمڕۆ تووشى بکەوە بە تەواوەتى پەکیخشتووە و گیانى لەدەستداوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

چۆن خۆت لە مێشوولەی مەلاریا دەپارێزیت

چۆن خۆت لە مێشوولەی مەلاریا دەپارێزیت