گەنجە ونبووەکەى کەلار
یەکەم کەسبوو چووە سەر تەرمەکە؛ باسى ساتى دۆزینەوەى دەکات
964+
دواى نزیکەى یەک هەفتە، تەرمى گەنجە ونبووەکەى کەلار دۆزرایەوە، ئەو کەسەى وەک یەکەم کەس چووە سەر تەرمى گەنجەکە، باسى ساتى دۆزینەوەى تەرمەکە دەکات.
سەڵاح سەلام، گەنجێکى خۆبەخشى قەزاى کەلارە و ئەمڕۆ لە کاتى گەڕان بۆ سۆراغى تەرمى گەنجە ونبووەکەى کەلار، یەکەم کەس بوو تەرمى گەنجەکەى دۆزییەوە.
سەلام باسى لەوەکرد،”هەر خۆم ماتۆڕى گەنجەکەم دۆزییەوە، ئەمڕۆش بە شوێنپێیدا رۆشتم و لە دوورى زیاتر لە دوو کیلۆمەتر، تەرمەکەیم دۆزییەوە”.
وەک باسى دەکات، لەناوەڕاستى سیروان و لە تەنکاوێک دۆزیمەوە.
سەلام باسى لەوەشکرد، شوێنەوارى هیچ ئەشکەنجەیەکى پێوە نەبووە بەتایبەت لە ناوکییەوە بۆ سەرى.
ئێوارەی رۆژی یەکشەممەى رابردوو، گەنجێک بەناوی مەھدی محەمەد، تەمەن 25 ساڵ و خوێندکاری قۆناغی چوارەمی بەشی فیزیا لە زانکۆی گەرمیان، لە ماڵ چووەدەر، دوو رۆژ دوای ونبوونی مەهدی، ماتۆڕەکەی لە نزیک کەلار دۆزرابووەوە.، ئەمڕۆش دواى حەوت رۆژ لە دیارنەمانى، تەرمەکەى لە رووبارى سیروان دۆزرایەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح