كەشناسیی كوردستان

كەشوهەوا تاڕادەیەک جێگیرە و باسی باران لە گۆڕێ نییە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كەشناسیی كوردستان رایگەیاند، پلەكانی گەرما هەروەك پلەكانی دوێنێیە و گۆڕانكارییەكی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە، هێشتا باسی بارانبارینیش لە ئارادانییە و جەوەكە سافە.

ئەمڕۆ شەممە 22.11.2025 كەشناسیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە،پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیک دەبێتەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، هەروەها خێرایى با  لەسەرخۆ دەبێت لە 5 تا 15 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا، مەودای بینینیش لە نێوان 8-1-0 كیلۆمەترە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراویش بە پلەی سیلیزی بەم جۆرەیە:

هەولێر : 25 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 23 پلەی سیلیزی

دهۆک : 24 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 24 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 27 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 22 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 29 پلەی سیلیزی

سبەی کەشوهەوای هەڵبژاردن گونجاوە و ئەم پاییزەش دەستان ...

سبەی کەشوهەوای هەڵبژاردن گونجاوە و ئەم پاییزەش دەستان بکەن بە سەرین