لە گەرمیان
ئۆتۆمبێلێک لە کەلار وەرگەڕاوە و حەوت کەس بریندارن
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
لە گەرمیان بە هۆی رووداوێکی هاتوچۆوە حەوت هاوڵاتی بریندار بوون کە دوان لەوان منداڵن.
سامان عەلی، وتەبێژی ھاتوچۆی گەرمیان بە 964ى وت، ئۆتۆمبێلێک لە پرۆژەی لانەستی بە ئاراستەی شەقامی 60 مەتری کەلار ھاتووە، کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە”.
وتیشی “شۆفێرەکە و شەش سەرنشینی دیکە برینداربوون، کە دوان لە بریندارەکان منداڵن و رەوان نەخۆشخانەی شەھید ھەژار کراون بەمەبەستی چارەسەر”.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە بریندارەکان بەھۆی ناجێگیری باردۆخی تەندروستی رەوانەی سلێمانی کراوە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن