خۆزگەت چییە؟
وەڵامەکان جیاوازن و هەندێکیان نەهاتنەدى
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
هەموو مرۆڤێک خۆزگە و ئاواتێکى هەیە، بەڵام زۆرێک لە خۆزگە و ئاواتەکان دەبنە حەسرەتى سەر دڵ و بەدینایەن، زۆرێک لە خۆزگەکانیش بەدى دێن و بەرهەمەکانیان دەچنرێنەوە.
964 مایکى خستە بەردەم ژمارەیەک هاوڵاتى گەنج و دنیادیدە، لەبارەى خۆزگەکانیانەوە پرسیارى لێکردن، گەنجەکان هێشتا لە قۆناغى خۆزگەدان و دنیادیدەکانیش وەکخۆیان دەڵێن، قۆناغى خۆزگەیان تێپەڕاندووە.
ژمارەیەک خوێندکارى زانکۆ بە کوڕ و کچەوە، هەریەکە و خۆزگەیەکیان هەیە، یەکێکیان خۆزگەى ئەوەیە بتوانێت کارى خۆى هەبێت و یەکیان خەیاڵى لاى سەربەخۆیی و ئەوەى تر خۆزگە دەخوازێت زۆرترین گەشت بکات بە وڵاتاندا.
هەرچى دنیادیدەکانە، بۆچوونى جیاوازیان هەیە، هەندێکیان خۆزگەکانیان هاتووەتەدى و گەیشتوون بە مرازى دڵیان، هەندێکیشیان خۆزگەکانیان وەک حەسرەتێک لەسەر دڵیان ماوەتەوە و بەدینەهاتوون.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح