دەستکرا به چاككردنه‌وه‌ی یه‌كتربه‌سته تێكچووه‌كه‌ی سه‌ر پردی شه‌قامی كه‌ركوك
بەشێکی شەقامی 120 مەتری نۆژەندەکرێتەوە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
له كاتژمێر هه‌شتی بەیانی ئەمڕۆوە تیمه‌كانی چاككردنه‌وه لەو یه‌كتربه‌سته‌ی سه‌ر به‌رزه‌پرده‌كه‌ی شه‌قامی كه‌ركوك كه تێكچووبوو دەستیان بە کارکردن کردووە،به قسە تیمەکان به دوو قۆناغ ده‌بێت و به یه‌كجار هه‌ردوو ساید ناگرن بۆ ئه‌وه‌ی جووڵه‌ی هاتووچۆ به ته‌واوی نه‌وه‌ستێت.
تیمه‌كانی چاككردنه‌وه‌ی رێگەوبانی هەولێر بە 964ـیان رایاگه‌یاند، بڕیاره تاوه‌كو سبه‌ی دوای نیوه‌ڕۆ، كاری چاككردنه‌وه‌ی به‌شی خزمه‌تگوزاری ته‌واو بكرێت، پاش ته‌واوبوونی ئه‌م به‌شه، ده‌ست ده‌كه‌ن به چاككردنه‌وه‌ی به‌شه خێراكه‌ی پرده‌كه. به‌پێی پلانی كاره‌كان، هه‌ردوو ساید به یه‌كجار چاك ناكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێگای سه‌ره‌كی به ته‌واوی نه‌گیرێت.
وتیشیان، ئێستا ته‌نیا رێگری جێگره‌وه‌ی ئاراسته‌ی كه‌ركوك كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامی 120 مه‌تری گیراوه، به‌ڵام سه‌رجه‌م ئاراسته‌كانی تر كراوه‌ن.
ئاماژەیان بەوەشدا. كاتی ده‌ستكردن به كاره‌كانی به‌شه خێراكه، رێگەی خزمەتگوزاری ده‌كه‌نه‌وه تاوه‌كو شه‌قامه‌كه تووشی قه‌ره‌باڵغی نه‌بێت و كێشه‌ی هاتووچۆی بۆ دروست نه‌بێت.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر