بەڕێوەبەر چووە بۆ لایان

دەرمان لە سەنتەری گورچیلەی دەستكردی سلێمانی کەمبووەتەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

دەرمان لە سەنتەری گورچیلەی دەستكردی سلێمانی کەمبووەتەوە و بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی کردن، بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی تەندروستی شارەکە بێت، گرفتەکەیان بۆ چارەسەر دەکرێ.

تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک باسی لەوەکردووە، سەباح نەسرەدین، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەردانی سەنتەری گورچیلەی دەستكردی كرد.

بۆ ئەوەی گوێبستی كێشە و گرفت و كەموكوڕییەكانی سەنتەری گورچیلەی دەستكرد بێت، بەتایبەت كەمبوونەوەی دەرمان بۆ شووشتنەوەی گورچیلە.

وەک لە راگەیەندراوەکەدا باس کراوە، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بەڵێنی جێبەجێکردنی ئەو داواکارییانەی دا کە لە دەسەڵاتی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیدایە، بەڵام ئەوە روون نەکراوەتەوە کە دەرمانەکانیان بۆ دابین دەکرێت یان نا.

چەند رۆژێک پێش ئێستا، دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەبارەی قەیرانەکانی کەرتی تەندروستییەوە بۆ 964 وتی، وەکو پێویست دەرمانیان نییە و %30 دەرمانەکان نەخۆش دەبێ لەدەرەوە دەستیخەن.

وتیشی، ئەو دەرمانانەی کە کۆمپانیا دابینی دەکەن ئەوان چەکیان بۆدەکەن کە دەچنە بانک لەوێ پارەیان بۆ خەرج ناکەن و ئەوەشی کێشەی بۆ دروستکردوون.

بەشیک لە کێشەکانی تەندروستی سلێمانی چارەسەر بوون بەڵا...

بەشیک لە کێشەکانی تەندروستی سلێمانی چارەسەر بوون بەڵام هەر پێویستیان بە دەرمان و نەختینەیە