پێشتر 36 بوو
ئەنجامى هەڵبژاردنەکان 80 تانەى لێدراوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، تاوه‌كو ئێستا ژمارەی تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بۆ 80 تانه بەرزبوەتەوە، كه تایبه‌تن به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی رۆژى 11.11.2025 .
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، ژمارەی ئەو تانانەی کە لە دووەم رۆژدا وەرگیراون لە دوای کردنەوەی پڕۆسەی تانەدان، تاوه‌كو ئێستا گەیشتوەتە 80 تانە.
کۆمسیۆن پڕۆسەی تانەدانى تەنیا بۆ ماوەی سێ رۆژ کراوە كردبوو، كه له دواى ئه‌مه لایه‌نه‌كان مافی تۆماركردنی سكاڵایان نابێت.
پێشتر، جومانە غەلای رایگەیاندبوو، كه ژمارەی تانە وەرگیراوەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە بۆ رۆژی یەکەم،18.11.2025 لە کاتی پێشکەشکردنی تانەکاندا، 36 تان بوو.