دارایی ده‌رماڵه‌كه‌یان بۆ خه‌رج ده‌كات
مامۆستایانى كه‌ركوك ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان كرایه خۆشی
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بڕیار بوو ئەمڕۆ چوارشەممە 19.11.2025، لە سەرجەم پارێزگاکان گەورەترین خۆپیشاندانی مامۆستایان ئەنجام بدرێت، لە دژی پێنەدانی دەرماڵەی پیشەیی و راگرتنی ئەو بڕیارە، به‌ڵام كاتێك مامۆستایانى كه‌ركوك بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین چوونه سه‌رشه‌قام، هه‌واڵیان پێدان كه وه‌زاره‌تى دارایی ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه، ئه‌وانیش دڵخۆش بوون.
پێشتر، بەر لە ئەنجام دانی خۆپیشاندانە سه‌رتاسه‌رییه‌كه، داوا له وه‌زاره‌تى دارایی عێراق كرابوو رەزامەندی دەرببڕێت، بۆ پێدانی بڕە پارەی ده‌رماڵه‌كه‌یان کە 150هەزار دینارە.
مامۆستا حەسەن عەونی بە 964ـی وت، بڕیار بوو خۆپیشاندان بکەن بەڵام ئەمڕۆ خۆپیشاندانەکەیان بوو بە ئاهەنگ، كه دارایی ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه.
وتیشی “هێشتا ماومانه داواى جێبه‌جێكردنى بڕیاری 271 ـه‌ش دەکەین ئەویش پێدانی زەوییه بە مامۆستایان و داواكاریشین وانەبێژانی خۆبەخش دابمەزرێن”.
لای خۆیه‌وه، حەسان جبوری سەرۆکی لقی کەرکوکی یەکێتی مامۆستایان بە 964ـی وت، ژمارەی مامۆستا و فەرمانبەرانمان نزیکەی 50 هەزار كه‌ش دەبێت، بۆیه لە ژێر هەڕەشەو فشاری ئێمە و شارەکانی دیکە وەزارەتی دارایی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی جێبەجێ کرد و سەرکەوتین بەسەریاندا”.
پێداچوونەوە: فەرهاد حەسەن