باڵەخانەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە هەولێر _ وێنە: 964
ئەمڕۆ چوارشەممە
كوردستان 120 ملیار دیناری خستە حیسابی دارایی عێراق
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی دارایی رایگەیاند، داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئەیلول خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.
وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 19.11.2025 رایگەیاند بڕی 120 ملیار دیناری وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئەیلوول خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
چاوەڕێ دەكرێت دوای ئەم رێوشوێنە، وەزارەتی دارایی عێراقیش بە زووترین كات موچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی كوردستان رەوانە بكات.