"زیانی گیانی نەبوو"
لە سۆران سۆبەی دار دوکانێکی سووتاند
964+
ژێوار خدر
لە ناوچەی پیشەسازی سەنتەری قەزای سۆران، دوکانێکی فیتەری بەهۆی سۆبەی دارەوە ئاگری لێکەوتەوە و جگە لە زیانی مادی هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، رووداوەکە ئەمشەو روویداوە و بەهۆی سۆبای دارەوە ئاگرەکە کەوتووەتەوە و دوکانێکی فیتەری سووتاوە.
وتیشی، کۆمەڵێک کەلوپەلی ناو دوکانەکە بەهۆی ئاگرەکەوە سووتاون وەک 100 لیتر رۆن و موبەریدە و پانکە و سیستمی کارەبای دوکانەکەش تێکچووە.
باسی لەوەشکرد، رووداەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە جگە لە زیانی مادی و لەلایەن تیمەکانەوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.