شاره‌وانى جێبه‌جێی ده‌كات
له كه‌ركوك خوڵ و خاشاك فڕێبده‌یه سه‌ر شه‌قام یه‌ك ملیۆن دینار سزا ده‌درێیت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له كه‌ركوك شاره‌وانى بڕیارێكى هه‌یه، هه‌ر كه‌سێك خۆڵ و خاشاك فڕێبداته سه‌ر شه‌قامه‌كان به بڕی یه‌ك ملیۆن دینار سزاى ده‌دات، ئه‌مڕۆش حاڵه‌تێكی له‌مشێوه‌یه له‌شوێنێكى پارێزگاكه جێبه‌جێ كرا.
لە چوارچێوەی بەدواداچوونە مەیدانییەکان لە کەرتی یەکی شارەوانی، سزای دارایی بە بڕی یه‌ك ملیۆن دینار، بەسەر خاوەنی یەکێک لە مارکێتەکان سەپێندرا، دوای ئەوەی خاوەنەکەی بە شێوەیەکی هەڕەمەکی خۆڵ و خاشاکی فڕێدابووە سەر شەقامی گشتی.
شاره‌اونى بۆ ئه‌م سزایه پشتى به بڕیاری ژماره (296)ـی ساڵی 1990ـی هەموارکراو به‌ستووه.
شاره‌اونى كه‌ركوك دووپاتی دەکاتەوە، کە لیژنە هاوبەشەکان بەردەوامن لە چاودێریکردنی سەرپێچییەکان و گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەر بە سەرپێچیکاران، لە پێناو پاراستنی خاوێنی شار و ژینگەکەی و داواش لە هەموولایه‌ك دەکات، پابەندی رێنماییەکان بن، بۆ پاراستنی جوانیی کەرکوک.