تا تیمه‌كان گه‌یشتن لایه‌كی سووتابوو
هه‌وره‌بروسكه دارێكی به‌ته‌مه‌نى له گوندێكى قه‌ڵادزێ سووتاند
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ئه‌نجامى ئه‌و بارانه به خوڕه‌ى كه شه‌وى رابردوو ئیداره‌ى راپه‌ڕینى گرته‌وه، له گوندێكى قه‌ڵادزێ هه‌وره‌برووسكه دارێكى گه‌وره‌ى سووتاند.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ى كه به‌رگرى شارستانى بڵاویكردووه‌ته‌وه، داره‌كه به‌ته‌مه‌نه و له‌دارى به‌ڕوو ده‌چێت، تیمه‌كان خه‌ریكی كوژاندنه‌وه‌ین، به‌ڵام بڵێسه‌ى ئاگره‌كه به‌رزبووه‌ته‌وه.
بنکەی بەرگری شارستانی قەڵادزێ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه له سووتانى ئه‌م داره ئاگادارکرابووەوە، چونكه داره‌كه لە گۆڕستانی گوندی باداوەی سنوورى قه‌زاى پشدەر بوو.
هه‌ربه‌هۆى بارانه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو، به‌رگرى شارستانى بڵاوكرده‌وه، كه سێ حاڵه‌تى دروستبوونى لافاو له ئیداره‌كه‌یان دروستبووه.
دروستبوونى لافاوه‌كان، لە گەڕه‌کی کێوەڕەش له ناو شاری رانیە، ناحیەی سەرکەپکان و گەڕەکی کفرەدۆڵ له ناحیه‌ى حاجیاوا بوونه.
به‌رگرى شارستانى ده‌ڵێت، دوای ئاگادارکردنەوەی کارمەندانیان لە هه‌رسێ بنکەکان، دەستبەجێ بەخێرایی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوەکان و بە کردنەوەی سەرەمەنهۆڵەکان مەترسیان لەسەر شوێنەکان نەهێشتووه.
هاوڵاتیانی سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین ئاگادار كراوه‌نه‌ته‌وه، له ئه‌گه‌رى دروستبوونى هەر حاڵەتێکی لەو شێوەیە، خێرا پەیوەندی به ژماره‌ى 115 بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى تیمه‌كانى فریاگوزارى به‌زووترین بگه‌نه لایان.
ساڵانه به‌هۆى هه‌وره‌برووسكه‌وه 320 ملیۆن درەخت لەناوده‌چن