كەورگۆسک

شەش هاوڵاتی لە مردن رزگار كران

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاشكرای كرد، شەش هاوڵاتییان لە خنكان و مردن رزگار كردووە، كە لە ئاوی زێی گەورە گیریان خواردبوو.

شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە 17.11.2025 بە 964ی راگەیاند، تیمەكانیان توانیویانە شەش هاوڵاتی لە خنكان رزگار بكەن، كە لە ئاوی زێی گەورە لە گوندی شیوەڕەشی سەر بە ناحیەی کەورگۆسکی نزیكی هەولێر گیریان خواردبوو.

وتیشی، شەوی رابردوو كاتژمێر 8:45 خولەك تیمەكانیان لە رووداوەكە ئاگاداركرانەوە و دەستبەجێ تیمی جێگیری رزگارکردنی ئاوی قەزای خەباتی سەر بە بەڕێوبەرایەتییەكەیان توانیان بگەنە ئەو هاوڵاتییانە و لە ماوەی 10 خولەکدا سەرجەمیان رزگار کران”.

هەروەها دەڵێت، بە زوو پێڕاگەشتن و لێهاتوویی تیمەکەیان ژیانی ئەو هاوڵاتییانەیان لە مردن رزگار کرد، كە خەڵكی ناوچەكە بوون.

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، داواکارین لە هاوڵاتیانی بەڕێز لە کاتی نەگونجاوی کەشوهەوا خۆیان بە دوور بگرن لە رۆیشتنە نێو ئاوی زێ و رووبارەکان بۆ پاراستن و سەلامەتی گیانی خۆیان.

خوشک و برایەکى منداڵ لە مەلەوانگەى باخێکى گەشتیاریدا خ...

خوشک و برایەکى منداڵ لە مەلەوانگەى باخێکى گەشتیاریدا خنکان