"هه‌یانه مۆڵه‌تى هه‌یه و به‌رهه‌مى نییه"
له گه‌رمیان هۆشدارى ده‌درێته نزیكه‌ى 80 پڕۆژه‌ى سامانى ئاژه‌ڵ
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى ئیداره‌ى گه‌رمیان، هۆشدارییه‌كی بۆ ته‌واوى ئه‌و پڕۆژانه ناردووه كه تایبه‌تن به سامانى ئاژه‌ڵ، به‌شێكیان گرفتیان نه‌بوونى مۆڵه‌ت و هه‌ندێكیشیان مۆڵه‌تدار و بێ به‌رهه‌من ، ئاگادار كراوه‌نته‌وه له‌ماوه‌ى مانگێكدا ه‌ردانى بكه‌ن و كێشه و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
به‌پێی نووسراوێكی فه‌رمی كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ده‌رچووه، ئاڕاسته‌ى هه‌موو پڕۆژه‌كانى سامانى ئاژه‌ڵ له سنوورى ئیداره‌كه كراوه، بۆ جاری دووه‌م هۆشدارى ده‌درێته خاوه‌ن پڕۆژه‌كان كه ژماره‌یان نزیكه‌ى 80 پڕۆژه‌یه.
له‌نوسوراوه‌كه‌دا كیچشه و گرفتى ئه‌و پڕۆژانه ئاشكرا كراوه كه به‌شێكیان ره‌زامه‌ندى سه‌ره‌تاییان هه‌یه بۆ دروستكردن به‌ڵام ره‌زامه‌ندیه‌كه‌یان به‌سه‌رچووه، به‌شێك له پڕۆژه‌كان مۆڵه‌تیان هه‌یه به‌ڵام تازه‌یان نه‌كردووه‌ته‌وه، هه‌شیانه مۆڵه‌تى هه‌یه به‌ڵام به‌رهه‌می نییه.
پڕۆژه‌كانى بریتین له مریشكى گۆشت، هێلكه، كار و به‌رخ، كارگه‌ى ئالیك، ماسی، مانگاى شیر، به‌ڵام زۆرترینیان پڕۆژه‌ى مریشكى گۆشته كه 43 پڕۆژه‌یه، له‌دواى ئه‌ویش پڕۆژه‌كانى تایبه‌ت به ماسی دێت كه 19 دانه‌ن.
كشتو‌كاڵى گه‌رمیان ماوه‌ى یه‌ك مانگ مۆڵه‌تى داوه‌ته پڕۆژه‌كان كه سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشانه‌ى كه هه‌یه، ده‌نا هه‌موویان به‌رپرسیار ده‌بن له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پڕۆژه‌كانیان.