ناسڕی رەزازی وادەڵێت:

“فریا نەکەوین زمانی کوردی سەقەت دەبێت”

964+

دیلان محەمەد

ناسڕی رەزازی بە خەمی زمانی کوردی و شاری شارانەوەیە و دەڵێت، بەساقەوبم لە سەدەقەی عەرەبییەوە هاتووە و سلێمانیش پێویستی بە خزمەتی زیاترە.

بە گەنجی لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتە باشور و لە سلێمانی نیشتەجێبوو، بۆیە خۆشەویستی بۆ سلێمانی جیاوازە و لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 دەڵێت، ئەو شارە بۆ من لانکەی کوردایەتی بوو بۆ من، بۆ من شارێکە هەمیشە زیندووە و هەر دەمێنێ بە کوێرایی چاوی بەدکاران, داواش لە سەرجەم لایەنە سیاسیەکان دەکەم خزمەتی زیاتری بکەن.

لەلایەکی تر خەمی زمانیەتی و باس لەوە دەکات فریای زمانی کوردی بکەوین دەنا سەقەت دەبێت، دەیان وشەمان هەیە و لەبری یوتێرن شۆفێران گەڕانەوە بەکاربهێنن.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

"فریای ژینگەی کوردستان نەکەوین خراپمان بەسەردێت"