رووبەڕووى پۆلیس بوونەوە
دواى نیپاڵ؛ نەوەى زێد (Gen Z) لە مەکسیکیش دەستیپێکرد
964+
وریا فەتاح
لە گۆڕەپانى زۆکالۆى مەکسیکۆ سیستى پایتەخت، خۆپیشاندانێکى گەوەى نەوەى زێد بەڕێوە دەچێت و دژى گەندەڵى و زیادبوونى تاوانى بێ سزا و رۆتینیاتەکانى حکومەت گردبوونەتەوە.
نەوەى زێد (Gen Z) کێن؟
ئەوانەى لە کۆتایی نەوەدەکان بە دیاریکراوى 1997 بەدواوە تا 2010 لەدایکبوون، پێیان دەوترێت نەوەى زێد، لاى خۆشمان بەو نەوەیە دەوترێت جیلى ئایپاد ناسراون.
ئەو نەوەیە تەوژمێکى نوێى ناڕەزایەتییە و لە ئەیلولى ئەمساڵیش لە نیپاڵ خۆپیشاندانیان دەستپێکرد و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانى ئەو وڵاتەیان ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کردن.
سەرەتا خۆپیشاندانەکەى مەکسیک بە ئاشتى بەڕێوەچوو، بەڵام دواتر بۆ توندوتیژى گۆڕا، ئەوەش کاتێک هەندێک لە گەنجەکان بە بەرد و یارییە ئاگرینەکان و دار و زنجیر هێرشیان کردە سەر پۆلیس.
پابلۆ ڤاسکێز، سکرتێرى ئاسایشى پاستەخت بە میدیاکانى راگەیاند، کە تائێستا 120 کەس برینداربوون، لەو ژمارەیە 100یان ئەفسەرى پۆلیس، 20 کەسیش لە خۆپیشاندەران دەستگیرکراون.