بۆ رێگرى كردنه له دروستبوونى لافاو
ئاوەڕۆی هەولێر تیمه‌كانى خسته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی مه‌ترسیدار
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئاوه‌ڕۆى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ بارینى یه‌كه‌م بارانى ئه‌مساڵ كهوتهخۆى و هه‌رچى تیمى فریاگوزاری هه‌یه خستییه حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه بۆ هه‌ر حاڵه‌ت و ئه‌گه‌رێك كه ببێته هۆى دروستبوونى لافاو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوه‌ڕۆى هه‌ولێر ده‌ڵێت، تەواوی تیمەکانیان لە ئامادەباشیدا دەبن و شەونخونی دەکەن لە پێناو خزمەتکردنی هەوڵاتیانی شاری هەولێر بە ئامانجی پێش‌گرتن و کەمکردنەوەی مەترسیەکانی دروستبوونی لافاو.
ههرولێری كردووته چه‌ند به‌شێك و بۆ هه‌ر به‌شێكیش ژماره موبایلێكی داناوه بۆ په‌یوه‌ندیكردنى هاوڵاتیان، بەمەبەستی هاوکاری و پاڵپشتی کردن لە هاوڵاتیان و پێش‌گرتن لە كۆبوونەوەی ئاو و مەترسیەکانی لافاو.
داوا لە هاوڵاتیان كراوه، لە هەر ئەگەرێکی کۆبوونەوەی ئاودا، بەزووترین کات لە رێگه‌ی ئەم ژمارانەی خوارەوە پەیوەندی به تیمه‌كانیانه‌وه بكه‌ن:
بەرپرسی سنووری شارەوانی یەك
ئەندازیار / كاردۆ ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین 07515203456
بەرپرسی سنووری شارەوانی دوو
ئەندازیار / عه‌بدولمه‌ناف ئه‌لیاس محه‌مه‌د 07504480645
بەرپرسی سنووری شارەوانی سێ
ئەندازیار / ئومێد عه‌بدولحه‌مید شوکر07504524496
بەرپرسی سنووری شارەوانی چوار
ئەندازیار / سەرکەوت محه‌مه‌د ئه‌مین بابه‌کر 07504466857
بەرپرسی سنووری شارەوانی پێنج
ئەندازیار / نافیز عه‌بدوڵا یابه 07504510146
بەرپرسی سنووری شارەوانی شەش
ئەندازیار / دلۆڤان عه‌بدولحه‌مید ره‌سول 07503869696
بەرپرسی سنوری شارەوانی دارەتوو و بنه‌سڵاوە
ئەندازیار / شێروان ئه‌مین 07504624478
بەرپرسی هۆبەی خاوێنکردنەوە و ئامێری ساروخ
سۆران مه‌حمود غه‌فور 07504626341