بەهۆی باران بارین و نالەباری کەشوهەوا
شوێنی فێستیڤاڵی پەلەوەری لە هەڵەبجە گوازرایەوە بۆ هەفتەبازاڕی کشتوکاڵی
964+
شۆڕش قادری
بەهۆی باران بارین و نالەباری کەشوهەوا، شوێنی فێستیڤاڵی پەلەوەری لە هەڵەبجە گوازرایەوە بۆ هەفتەبازاڕی کشتوکاڵی.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم رایگەیاند، پێشانگای پەلەوەری جوانی کە بڕیاڕبوو لە باخی گشتی هەڵەبجە بەڕێوەبچێت، گواستراوەتەوە بۆ هەفتەبازاڕی کشتوکاڵی هەڵەبجە ، نزیک بازگەی زەمەقی کاتژمێر.
بڕیارە فێستیڤاڵەکە کاتژمێر 1ـی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 15.11.2025 بکرێتەوە.