كەشانسی هەرێم:
له هه‌ندێك ناوچه‌ى هه‌رێم له‌مشه‌وه‌وه باران بارین ده‌ستپێده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كەشانسی هەرێم ده‌ڵێت، ئه‌و بارانه‌ى پێشبینى كراوه به‌م زووانه ده‌ست به بارینى بكات، له‌مشه‌وه‌وه له‌هه‌ندێك ناوچه ده‌ستپێده‌كات و لێزمە باران دەبارێت و هەورە بروسكەشی لەگەڵدایە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە، ئه‌م زانیاریانه‌ى سه‌ره‌وه‌شی ئاكراكردووه.
ئەمڕۆ هەینی 14.11.2025 ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەناوچەكانی رۆژئاوای هەرێم ئەگەری كەمێك تۆز و خۆڵ هەیە، لەئێوارەدا سەرەتا نمە باران لە ناوچە شاخاویەكانی باكوور و رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەكات، پاشان ڕێژەی دابارین زیاد دەكات و كاریگەری باران بارین درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەكانی تری هەرێم و پلەكانی گەرما كەمێك نزمتر دەبێت.
سبەینێ شەممەش، ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی ناوچەكان باران بارین دەبێت هەندێك كات لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران و هەورە تریشقە هەروەها پێشبینی دەكرێت لە ناوچە شاخاویە بەرزەكان و ناوچە سنووریەكان كەمێك بەفربارین هەبێت .
پلەكانی گەرما بە نزیكی چوار تاوه‌كو شه‌ش پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە:
هەولێر : 22 پلەی سیلیزی، سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی، دهۆك : 20 پلەی سیلیزی، زاخۆ : 22 پلەی سیلیزی، كەركوك : 24 پلەی سیلیزی، هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی، حاجی ئۆمەران : 11 پلەی سیلیزی، گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی.