"مریشکەکان بە قسەی خۆش سەرەبڕم"

عیرفانی وەستا محەمەد بۆ یادی سلێمانی برنج و قەیسی بە دار لێناوە

964+

عیرفانی وەستا محەمەد، بەبۆنەی یادی سلێمانییەوە برنج و قەیسی لێناوە لە رێستۆرانتەکەی و دەڵێت، سلێمانی ماڵە باوانە و بێشکەی ماڵی دایک و باوکمە.

جلوبەرگی تایبەتی کوردەواری پۆشیوە و شمشاڵێکی خستووەتە کەمەری و بۆ ئەوەی مریشکەکان بە قسەی خۆش سەربڕێت، لە لێدوانێکی تایبەتیش بۆ 964 وتی، ئەم شارە هی ئەوەیە هەموو ساڵێک یاد بکرێتەوە و خۆشی و ناخۆشیم تێیدا دیوە، کاتێک ئاژاوەی تێدایە بۆی دەگریم.

باسی جەژنی جاران دەکات کە دایکی بە دار چێشتی خۆشی لێناوە، بەڵام ئەم رایکردووە و لەبەردەم سینەماکان هێلکە و سەمونی خواردووە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

عیرفانی وەستا محەمەد بوو بە وەستای گەس

عیرفانی وەستا محەمەد بوو بە وەستای گەس