هەڵمەتی کوتانی منداڵان- وێنە 964
چەند منداڵ دەگرێتەوە؟
لە دهۆک و زاخۆ منداڵە ئاوارەکان دەکوترێن
964+
ئەحمەد مستەفا
هەڵمەتێکی کوتان بۆ منداڵانی خوار تەمەنی پێنج ساڵان لە کەمپى ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
لە هەڵمەتەکەدا نزیکەی 10 هەزار منداڵ دەکوترێن، ئەمەش دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە نەکوتانی ئەو منداڵانە.
دكتۆر ریاز حلفی، بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق سەبارەت بە کۆتانى منداڵانى کەمپەکانى هەرێمى کوردستان، بە رۆژنامەی سەباحی وتووە، هەڵمەتەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی هەرێم و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و یونیسێفە.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆک و زاخۆ، کە زۆرینەی ئاوارەکانی ناوخۆ لەخۆدەگرن لە هەڵمەتەکەدا بەشدار دەبن.
لە هەڵمەتەکەدا نزیکەی 10 هەزار منداڵ دەکوترێت، ئەمەش دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە نەکوتانی ئەو منداڵانە دێت، ڤاکسینی ئیفلیجی منداڵان، سورێژە، کۆکە بۆ منداڵان بەکاردەهێنن.