بەپێچەوانەوە سزا دەدرێن

شارەوانى تەقتەق: بەزووترین کات زیادەڕۆییەکانتان لەسەر شەقام لابەرن

964+

وریا فەتاح

شارەوانى تەقتەق، ئاگادارى هاوڵاتیان و کاسبکاران دەکاتەوە، بەزوترین کات زێدەڕۆییەکان لەسەر شەقامە گشتییەکان لابەرن، بەپێچەوانەوە سزا دەدرێن.

بەپێى راگەیەندراوەکەى شارەوانى، بڕیارەکەیان بە مەبەستی پاراستنی سیمای گشتیی شار و رێکخستنەوەی شەقام و پیادەڕەوەکان، کە موڵکی گشتین.

داواش دەکات، هەر جۆرە زیادەڕۆییەک یان داگیرکارییەکیان هەیە لەسەر شەقامە گشتییەکان، پیادەڕەوەکان، یان شوێنە دیاریکراوەکان، دەستبەجێ هەستن بە لابردنی ئەو سەرپێچییانە.

جەختیشکراوەتەوە، تا کۆتایی رۆژی یەکشەممەی داهاتوو مۆڵەتە بۆ جێبەجێکردنی ئەم داواکارییە بەبێ جیاوازی، بەپێچەوانەوە لە دوای بەسەرچوونی ئەم وادەیە، لیژنەکانی شارەوانی دەست دەکەن بە جێبەجێکردنی یاسا ورڕێنماییەکان و سزای دارایی (پێبژاردن) بەسەر سەرپێچیکاراندا.

“ئامانجمان شارێکی رێکخراو و خزمەتگوزاریی باشترە بۆ هاوڵاتییان، داواکارین بۆ سەرخستنی ئەم پڕۆسەیە هاوکار و پابەند بن”، شارەوانى تەقتەق وا دەڵێت.

رێگای کۆیە بۆ تەقتەق داخرا؛ نۆژەن دەکرێتەوە

رێگای کۆیە بۆ تەقتەق داخرا؛ نۆژەن دەکرێتەوە