پرۆسەی ژماردنی دەنگدانی تایبەت - فۆتۆ: 964
بزانە كاندیدەكەت چەند دەنگی هێناوە
ئەوە ئەرز و ئەوە گەز…كۆمیسۆن ناو و دەنگی هەموو كاندیدەكانی بڵاوكردەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، نەیكردە نامەردی و ناو و دەنگی هەموو كاندیدە بەشدارەكانی لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق بڵاوكردەوە.
رۆژی 11ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدرا و حەوت هەزار و 744 كاندید لە سەرانسەری عێراق و كوردستان بەشدارییان كرد، بۆ ئەوەی 329 كورسیی پەرلەمان بەدەست بهێنن.
كۆمیسۆن ئەمڕۆ پێنجشەممە 13.11.2025 بە یەك فایلی پی دی ئێف ناوی هەموو كاندیدەكان و دەنگەكانیانی بڵاوكردەوە، كە بەم جۆرەیە:
لیست و دەنگی هەموو كاندیدەكان