لە شەقامی 100 مەتری هەولێر
گەنجێک دەرگای ئۆتۆمبێڵەی لەکاتی رۆیشتندا کردووەتەوە و مەترسی دروستکردووە
964+
شۆڕش قادری
لە شەقامی 100 مەتری هەولێر گەنجێک دەرگای ئۆتۆمبێڵەی لەکاتی رۆیشتندا کردووەتەوە و مەترسی بۆ سەر گیانی خۆی و شۆفێرانی دیکە دروستکردووە.
دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لایەنگرانی پارت و لایەنە سیاسییەکان لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان هاتنە سەر جادە و بەشێوازی جۆراوجۆر خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی، بەپێی گرتەڤیدیۆیەک کە تایبەت بۆ 964 نێردراوە، لە ناوەڕاستی شەقامی 100 مەتری هەولێری پایتەخت، گەنجێک دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی لەکاتی رۆیشتندا کردووەتەوە و دەستێکیشی بەنیشانەی سەرکەوتن بەرزکردووەتەوە، بەوەش مەترسی بۆ سەر گیانی خۆی و هاوڵاتیان دروست کردووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 12.11.2025 کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەوە ئەنجامی 99.74٪ـی دەنگەکانە و تانەشی لێ نادرێت.