هەولێر دووەمە

بەرزترین رێژەى بەشدارى دەنگدان لە دهۆک بووە و نزمترینى لە میسان

964+

وریا فەتاح

دوای جیاکردنەوەی 99.98%ـی دەنگەکانی کۆی گشتی بنکە وێستگەکانی دەنگدان، ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی 2025، کە تێیدا 54.34%ـى دەنگدەران بەشدارى پرۆسەکەیان کردووە، پارێزگاى دهۆک زۆرترین رێژەى بەشدارى پلەى یەکەمى گرتووە.

بەپێى ئەنجامى جیاکردنەوەى 99.98%ـى دەنگەکان، بەشدارى هاوڵاتیان لە پارێزگاى دهۆک زۆرترین بووە و گەیشتووە بە 76.07.

لە دواى دهۆکیش، پارێزگاى هەولێرە کە 69.02%ـى دەنگدەران، بەشدارى پرۆسەکەیان کردووە.

پارێزگاى میسانیش بە بەشدارى 40.11%، نزمترین رێژەى بەشدارى دەنگدەرانى تۆمار کردووە لەسەر ئاستى عێراق، بەغدا/ رەسافەش بە 41.55%، دووەم نزمترین بووە لەسەر ئاستى عێراق.

رێژەى بەشدارى دەنگدەران لە پارێزگاکانى عێراق بەمشێوەیەیە:

بەرزترین رێژەى بەشدارى دەنگدان لە دهۆک بووە و نزمترینى لە میسان