دیمه‌نێك له سه‌ردانێكى مه‌یدانى قایمقام بۆ ئه‌و خانوانه... فۆتۆ : قایقمامیهتى رواندز
له رواندز خانووه كولتورییه‌كان نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له رواندز حكومه‌ت پلانێكى هه‌یه خانووه كۆنه كولتوورییه‌كانى ئه‌و شاره نۆژه‌ن بكاته‌وه و قایمقامی ئه‌و قه‌زایه‌ش ده‌ڵێت، سه‌ره‌تا له‌و خانووانه ده‌ستپێده‌كه‌ین، كه مه‌ترسی رووخان و داڕمانیان له‌سه‌ره و له داهاتووشدا ده‌یانكه‌ینه شوێنى گه‌شتیاری.
به پێی زانیارییه‌كانى تۆڕى 964، ته‌مه‌نى ئه‌و خانووانه‌ى كه نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه نزیكه‌ى 100 ساڵ ده‌بن .
ئه‌مڕۆ پێنجه‌شه‌ممه 2.3.2023، ئه‌حمه‌د قادر قایمقامی قه‌زاى رواندز له سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا ته‌واوى خانووه كۆنەکانى به‌سه‌ركرده‌وه، كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 10 خانووه، له لێدوانێكی تایبه‌تیشدا به تۆڕى 964ـى راگه‌یاند، “به پێویستى ده‌زانین سیما كۆن و كولتوورییه‌كه‌ى جاران به رواندز ببه‌خشینه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، دوای وەرگرتنی رەزامەندی له‌لایه‌ن ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستمان بە نۆژەنكردنەوەی ئه‌و خانووانه كردووه.
وتیشى “هه‌موو هه‌وڵێكمان ئه‌وه‌یه دواى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و خانووانه، قه‌ره‌بووى خاوه‌نه‌كانیان بكرێته‌وه و ببنه موڵكى گشتی و لایه‌نى په‌یوه‌نداریش سه‌رپه‌رشتیان بكات، بۆ ئه‌وه‌ى ببنه شوێنى گه‌شتیاری”.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، سه‌ره‌تا له‌و خانووانه ده‌ستپێده‌كه‌ن، كه هیلاكن و مه‌ترسیی رووخانیان له‌سه‌ره، كه نزیكه‌ى 10 خانوو ده‌بن، وتیشی “ده‌مانه‌وێ هه‌مان ئه‌و كه‌ره‌ستانه به‌كاربهێنین، كه پێشتر له رواندز خانووى پێ دروستكراوه”.
قایمقامی قه‌زاى رواندز، ئه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه، ته‌واوى كاره‌كانى ئه‌و پڕۆژه‌یه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شوێنه‌وارى سۆران ده‌بێت.
هاوكت باسی له‌وه‌شكرد كه ده‌یانه‌وێ بازاڕی رواندزیش نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه، وتیشی “ده‌مانه‌وێ رووكاره كلتوورى و مێژووییه‌كه‌ى جاران بۆ ئه‌و بازاڕه بگه‌ڕێنینه‌وه و ببینه هاوكار و یارمه‌تیده‌ری خاوه‌نكاره‌كانى ئه‌و بازاڕه‌ش”.
تۆڕى 964 ده‌زانێت، پلانی داهاتوو له‌و رواندز نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى هه‌ندێك شوێنی دیكه‌یه له‌وانه‌ش ئاشی پاشاى گه‌وره له گوندى كاولۆكان و كۆشكى پاشا له ناو رواندز.
