رێكخەری تۆڕی شەمس
“پێشێلكاری لە بانگەشە و هەڵبژاردن یەكجار زۆر بوون”
964+
عەبدولعەزیز خالند
تۆڕ و رێكخراوەكانی هاوپەیمانی چاودێرانی هەڵبژاردن پێشێلكارییەكانی بانگەشە و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان بڵاوكردەوە، رێكخەری تۆڕی شەمسیش دەڵێت، لە هەندێك شوێن لەگەڵ ژماردنەوەی دەنگەكان چاودێرانیان دوورخستووەتەوە.
هۆگر چەتۆ رێكخەری تۆڕی شەمس ئەمڕۆ چوارشەممە 12.11.2025 بۆ 964 قسەی كرد و ئاشكرای كرد، پێشێلكاری لە بانگەشە و هەڵبژاردن یەكجار زۆر بوون و هەمووی تۆمار كراوە.
وتیشی، هەموو تێبینی و سەرنجەكانیان ئاراستەی كۆمیسۆن كردووە و ئیشی لەسەر دەكرێت.
هۆگر چەتۆ دەڵێت، دەنگی پووچەڵ یەكجار زۆر بوو، بەڵام ئەوەی باش بوو كێشەی تەكنیكی زۆر كەم بوو بەراورد بە هەڵبژاردنەكانی پێشوو.
رێكخەری تۆڕی شەمس دەڵێت، لە هەندێك بنكە لە كاتی ژماردنی دەنگەكان لە دوای كاتژمێر شەشی دوێنێ، چاودێرانی هەڵبژاردن دووخراونەتەوە، ئەمەش پێشێلكارییەكی گەورەیە.
سەبارەت بە بەشداریی تۆڕی 964 لەگەڵ تۆڕی چاودێرانی هەڵبژاردن، هۆگر چەتۆ وتی، تۆری 964 لە هەولێر و بەغدا هاوبەشی سەرەكی ئێمەیە و هاوكارێكی گەورەی كارەكانیان بووە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا