كێشه‌یه بۆ هاتوچۆ و هاوڵاتیان
لە به‌عشیقه داوا له كاندیدان کراوە ئاسنه چه‌قیوه‌كانى پۆسته‌ره‌كانیان لاببه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى ناحیه‌ى به‌عشیقه له سنوورى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، داواى له كاندیدان كردووه هه‌ڵبژاردن ته‌واو بوو و فه‌رموون ئه‌و ئاسنه چه‌قیوانه‌ى سه‌ر شه‌قامه گشتییه‌كان لاببه‌ن بۆئه‌وه‌ى كێشه‌و گرفت بۆ سیستمى هاوچۆ و هاوڵاتیان دروست نه‌بێت.
شاره‌وانى ده‌ڵێت، ئەو لافیتە ریکلام و پێکهاتانەی كه لەسەر شۆستە و رێڕەوی شه‌قامه گشتی چه‌قاندبووتان، تكایه لایانببەن، چونكه رێگرن لە هاتوچۆی پیادە و ئۆتۆمبێل، ئەمە جگە لەوەی سیمایەکی ناشیرینیان بۆ جوانی شارەکە دروستكردووه.
داواى هاوكاریكردنى ئه‌م كاندیدانه ده‌كات و پێیان ده‌ڵێت “ئه‌مه رەنگدانەوەی هەستکردنە بە بەرپرسیارێتی و پابەندبوون بە یاسا، هەروەها بەرجەستەی ئاستی بەرزی هۆشیاری و خەمخۆری راستەقینەتان بۆ بەرژەوەندی گشتی و سیمای شارستانی شارەکەمانە”.