ئەمشەو بارانبارین کۆتایی دێت و کەشەکە سارد دەبێت
کەشوهەوا
هەوروهەڵا دەبێت و پلەکانی گەرماش دادەبەزێت
964+
توانا نەقی
کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ و سبەی کردووە و ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، پلەکانی گەرماش نزمتر دەبنەوە لە چاو دوێنێ.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، باران نابارێت بەڵام هەوروهەڵا دەبێت و پلەکانی گەرماش زیاتر دادەبەزن.
هەرچی سەبارەت بە کەشی سبەینێیە لە چاو ئەمڕۆدا تا دوو پلەیەکی دیکە پلەکانی گەرما دادەبەزن، پێشتریش ئەوە راگەیندراوە کە لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بارانبارین روودەکاتە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم.
ئەمڕۆ چوار شەممە 12.11.2025
کەش / ئاسمان لە نێوان پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت لە هەندێ ناوچە دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو .
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت
پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێتبەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە:
هەولێر : 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 26 پلەی سیلیزی
دهۆک : 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 27 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی
سۆران : 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 29 پلەی سیلیزی