بە 12 ملیۆن دەنگ

رێژەی بەشداریی لە دەنگدان سەدا 55 بوو

964+

ئەحمەد مستەفا

کۆمسیۆن بەم درەنگانی شەوە رایگەیاند، رێژەی بەشداری دەنگدەران لە هەڵبژاردنی  خولەی شەشمی پەرلەمانی عێراق لە دەنگدانی گشتی و تایبەت لەسەدا 55ی تێپەڕاندووە، وە زیاتر لە 12 ملیۆن دەنگدەر بەشدارییان تێدا کردووە.

تەنیا بەشداری لە دەنگدانی گشتی کە ئەمڕۆ بەڕێوەچووە، لە سەدا 54 بووە و کۆی گشتی هەردوو دەنگدانەکە سەدا 55ی تێپەڕاندووە.

ژمارە بەراییەكان كە كۆمیسۆن بڵاویكردەوە بەم جۆرەیە:

دەنگدانی گشتی:  10 ملیۆن و 898 هەزار و 327

رێژەی بەشداری 54%

دەنگدانی تایبەت یەک ملیۆن و 84 هەزار 289

رێژەی بەشداری: 82.5%

دەنگدانی ئاوارەكان: 20 هەزار و 572

رێژەی بەشداری: 77%

كۆی گشتی دەنگدەران: 12 ملیۆن و 3 هەزار 143

رێژەی بەشداری: زیاتر لە 55%

دوای ئەوەی 99.7%ـی دەنگەکانی تەواوی وێستگەکان لەسە ئاستی عێراقدا هەژمارکران، ئەنجامەکان لە دەنگدانی تایبەت و گشتی بۆ هەر لایەنێکی سیاسیی بەشداربوو ئاشکرا بوون.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ئاماژە بەوە دەکات، ئەوەی پەیوەستە بە دەنگدانی تایبەت و ئەنجامدرا، ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت لە هێزە چەکدارەکان و هێزی ئاسایشی ناوخۆ، ملیۆنێک و 84 هەزار و 289 بووە لەکۆی ملیۆنێک و 313 هەزار و 980 دەنگدەر، بەمەش رێژەکە دەگاتە 82.5%.

پەیوەست بە دەنگدانی ئاوارەکانیش، کۆمیسیۆن باسی لەوەکردووە، 20 هەزار و 527 ئاوارە لەکۆی 26 هەزار و 538 ئاوارە دەنگیان داوە کە ڕێژەی 77% پێک دەهێنن لە تەواوی وێستگەکانی دەنگداندا لە سەرتاسەری عێراق.