تیمەكانی كۆمیسۆن لە بنكەیەكی دەنگدان
هەڵبژاردنی عێراق
كۆمسیۆنی هەڵبژاردن: هیچ پێشێلكارییەكی تەكنیكی رووینەدا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پڕۆسەی هەڵبژاردن سەرکەوتوو بووە و هیچ پێشێلكارییەكی تەكنیكی تۆمار نەكراوە.
جومانە ئەلغەلای بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی راگەیاند: “کۆمسیۆن لە کاتی دەنگدانی گشتی ئەمڕۆدا هیچ پێشێلکارییەکی تەکنیکی لە کارەکانیدا تۆمار نەکردووە”.
وتیشی، “پرۆسەی هەڵبژاردنەکان سەرکەوتوو بوو”.
ئاماژەی بەوەش کردووە، “ئاستێکی بەرزی هەماهەنگی لە نێوان کۆمسیۆن و لیژنەی باڵای ئاسایش بۆ هەڵبژاردنەکان و وەزارەتە ئەمنییەکان هەبوو بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردن”.
وتەبێژی كۆمسیۆن دەڵێت، “کۆمسیۆن لە پرۆسەی کۆتاییهێنان بە رێکارەکانیدایە بۆ ژماردنەوەی دەستی و فەرزكردنی دەنگەکان و هاوتاکردنی لەگەڵ ئەنجامە ئەلیکترۆنییەکان”.
ئەمڕۆ سێشەممە 11.11.2025 هەڵبژاردنی گشتی لە سەرانسەری عێراق و كوردستان ئەنجامدرا بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق.