لێکەوتەکانی هەڵبژاردن بەردەوامن

لە خورماتوو دوو مێردمنداڵ لەسەر نەخشاندنی ئاڵای کوردستان دەستگیر کران

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

هەڵبژاردن کۆتایی هات بەڵام لێکەوتەکانی تا ئێستاش بەردەوامن و ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن ھێزێکی ئەمنییەوە هەڵکوترایە سەر دوو ماڵی کوردی خورماتوو و دوو مێردمنداڵ دەستگیر کران.

یاسین محەمەد، ئەندامێکی کوردی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین لە خورماتوو بە 964ـی وت، “هێزەکە بەبیانوی ئەوەی کە ئەو دوو مێردمنداڵە لە چەند رۆژی رابردوودا هەستاون بە نەخشاندنی ئاڵای کوردستان لەسەر سیاج و دیواری چەند شوێنێکی جیاوازی نێو قەزاکە و ڤیدیۆیان تۆمار کردووە و بڵاویانکردووەتەوە، دەستگیرکراون”.

وتیشی، مێردمنداڵەکان لەلایەن هێزێکی ئەمنیی حەشدی شەعبیەوە دەستگیر کراون و هەوڵەکان بۆ ئازادکردنیان بەردەوامە، بێدەنگیش نابین و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەین.

ئەوەش لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ لە خورماتوو تەنیا لەسەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، سوپای عێراق هێرشیکردە سەر گەنجێک، لەسەر ئەو رووداوە وەزارەتی پێشمەرگە هاتەسەر خەت و سەرکۆنەی کرد، دواتر سوپای عێراق چوونە ماڵی گەنجەکە و داوای لێبوردنیان لێکرد.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە دوزخورماتوو هێز لە شەقامەکان دەبینرێ و بازگە دانراو...

لە دوزخورماتوو هێز لە شەقامەکان دەبینرێ و بازگە دانراوە

جوتیارەکەی سەرگەڕان بە ئاڵای کوردستان و تراکتۆرەکەیەو...

جوتیارەکەی سەرگەڕان بە ئاڵای کوردستان و تراکتۆرەکەیەوە ئاگری نەورۆزی کردەوە