له هه‌رێم و به‌غدا كورسیمان كه‌مه
ئانۆ جەوهەر “ئێمە پێکهاتەی رەسەنین و پێویستە مافی خۆمان بدرێتێ”
964+
عه‌بدولعه‌زیز خاڵند – هه‌ولێر
وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ى هه‌رێم و كه‌سایه‌تی دیارى كریستییانه‌كان گله‌یی له‌و سستمه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق هه‌یه كه به‌هۆیه‌وه مافى ئه‌وانى وه‌كو پێویست نه‌داوه و ده‌شڵێت “ئێمه پێكهاته‌ى ره‌سه‌نین و پێكهاته‌ى جیاواز نیین”.
ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیرى گواستنه‌وه له‌داوى ده‌نگدانى له بنكه‌یه‌كى عه‌نكاوه‌ى سه‌ر به هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و پێنج كورسییه‌ى وه‌كو كۆتا بۆیان دیاریكراوه وه‌كو پێویست نییه بۆ پێكهاته‌ى كریستیان و داوا ده‌كات ئه‌م سیستمه‌ى هه‌ڵبژاردن بگۆڕدرێت و مافى پێكهاته‌كان وه‌كو خۆى دابین بكرێت.
وتیشی “پێشتر له هه‌رێم شه‌ش كورسیمان بۆ پێكاهته‌كه‌مان هه‌بوو به‌ڵام به‌هۆى بڕیارێكى نایاسایی دادگاى ئیتیحادى ئه‌و مافه‌مان كه‌مكرایه‌وه، چونكه به‌پێی سه‌نگ و قوڕساییمان ئه‌و كورسیانه‌ى بۆمان داندراوه كه‌مه”.
داواشی له‌هاوڵاتیانى پێكهاته‌كان به‌گشتى كرا، بچنه سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان بۆ به‌هێزبوونى هه‌رێمى كوردستان ده‌نگه‌كانیان بده‌ن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن