بە جلی کوردیەوە
لە شاری دیکەوە رۆشتوونەتە خانەقین و دەنگ دەدەن
964+
میلاد جەلال – خانەقین
دەنگدان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم گەرموگوڕییەکی زۆری پێوە دیارە و هاولاتیانی شارەکانی دیکەش کە نفوسیان ئەو شارەیە دەگەڕێنەوە و دەنگ دەدەن.
یەکێک لەو خانمانەی لە کەلارەوەی رۆشتووەتەوە خانەقین بۆ 964 دەڵێت، ئەمڕۆ بە جلی کوردییەوە بۆ کورد و چارەسووسی خۆیان رۆشتووە دەنگ دەدات و هەمووان دەبێت بێن دەنگ بدەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی