كۆمسیۆن له هه‌رێم:
كێشه‌و گرفتى 27 ئامێره‌كه‌ى ده‌نگدان له هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاشكراى كرد، له كاتی هه‌ڵبژاردنی گشتی هه‌رێمی كوردستاندا 27 ئامێری ده‌نگدان توشی كێشه‌ی ته‌كنیكی بوون به‌ڵام چاره‌سه‌ر كراون، كاتى ده‌نگدانیش هه‌وره‌كو دیاریكراوه تاوه‌كو كاتژمێر 6:00ـى ئێواره ببه‌رده‌وام ده‌بێت.د
نه‌به‌رد عومه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له كاتژمێر 7:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ‌وه، 27 ئامێری ده‌نگدان گرفتی ته‌كنیكیان بۆ دروستبوو، به‌ڵام تیمه ته‌كنیكییه‌كان توانیویانه به خێرایی چاره‌سه‌ریان بكه‌ن.
باسی له‌وه نه‌كردووه كه ئامێره‌كان له‌كام پارێزگاى هه‌رێم كام بنكه و وێستگه كێشه‌یان بۆ دروستبوبوو.
وتیشی “ئێستا پرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی و رێكخراو له سه‌رتاسه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌وپێش ده‌چێت، ده‌نگدانیش تاوه‌كو كاتژمێر 6:00ـی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت، دوای كۆتاییهاتنیشی، داتا و زانیاریه‌كان له‌ڕێگه‌ی ئامێری تایبه‌ته‌وه ده‌نێردرێن بۆ به‌غدا”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ژماره‌ی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان له هه‌رێمی كوردستان هه‌زار و 312 ناوه‌ندن كه پێكهاتون له پێنج هه‌زار و 599 وێستگه‌ی ده‌نگدان.