"دەنگدان یه‌عنی بەقوه‌تبوون لە بەغدا"

له‌ بنكه‌یه‌كى هه‌ولێر زياتر له‌ كاتژمێرێكه‌ ته‌نیا دوو كه‌س ده‌نگیان داوه‌

964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئەمرۆ سێ شەممە دەنگدانی گشتی لە هەرێمی كوردستان و عێراق ده‌ستپێكرد و له‌ بنكه‌یه‌كی هه‌ولێر له‌ماوه‌ى زیاتر له‌ كاتژمێرێكدا، ته‌نیا دوو هاوڵاتى ده‌نگیان داوه‌.
محه‌مه‌د ئەحمەد، یه‌كێك له‌و هاوڵاتیانه‌ى لە بنکەی شۆڕش ده‌نگیداوه‌ به‌ 964ـى وت، پێویسته‌ هاوڵاتیان به‌ په‌رۆشه‌وه‌ بێن ده‌نگی خۆیان بده‌ن چونكه‌ ده‌ڵێت “دەنگدان واتا بەهێزبوونى كورد لە بەغدا”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌و پەیوەندی بە هیچ حزب و كه‌سێكه‌وه‌ نییه‌ و كه‌ ده‌نگیشی داوه‌ له‌پێناو به‌هێزببونى كورده‌ له‌عێراق.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن