زیاتر لە 400 هەزار دۆنمە

وه‌زاره‌تى دادى عێراق تاپۆكردنی زەویی جوتیارانی ناوچە دابڕێندراوەكانى راگه‌یاند

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وه‌زاره‌تى دادى عێراق، تاپۆكردنی زەوی جوتیارانی ناوچە دابڕێندراوەكانى راگه‌یاند و جوتیاره‌كانیشی ئاگادار كرده‌وه‌ كه‌ ده‌ست به‌ رێكاره‌كانى تاپۆكردن بكه‌ن كه‌ زیاتر له‌ 400 هه‌زار دۆنم زه‌وییه‌.

دوای زیاتر لە 50 ساڵ، رۆژى 21.1.2025، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵە دەستبەسەرداگیراوەکان بۆ خاوەنەکانیان په‌سه‌ندكرد، به‌پێی په‌شسه‌ندكردنه‌كه‌ زیاتر له‌ 300 هه‌زار هەزار دۆنم زەویه‌ لە پارێزگای کەرکوک و پێویسته‌ بگەڕێندرێتەوە بۆ خاوەن ره‌سەنه‌کانیان.

وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، هەموو ئەو جوتیارانەى کە زەوییەکانیان بڕیاری 29 دەیانگرێتەوە لە دووسبەیەوە دەتوانن سەردانی فەرمانگەی تۆمارکردنی زەوی و زار بکەن بۆ ئەوەی مامەڵەی زەوییەکانیان بکەن، تاوەکو بکرێت بە ناوی خۆیانەوە.

خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق لەبارەی تاپۆكردنی ئه‌م زەویانه‌ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی له‌ كه‌ركوك ئاشكراى كرد كه‌ ئه‌و زه‌ویانه‌ى تاپۆ ده‌كرێن، زیاتر له‌ 400 هه‌زار دۆنمه‌.

وتیشی “ئەم هەنگاوەى وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بۆ نەهێشتنی ئەو زوڵمەیە کە لە رابردوودا له‌ جوتیاران کراوه‌”.

لە ماوەی ڕابردوودا پڕۆژە یاسای موڵك و ماڵی دانیشتوانی سنووری ناوچە جێناكۆكەكان لە پەرلەمانى عێراق دەنگی لەسەردرا، بەڵام تاوه‌كو ئێستا ئەو پڕۆژە یاسایە جێبەجێ نەكراوە و له‌ ماده‌ى 29ـى یاساكه‌ش تایبه‌ته‌ به‌ تاپۆكردن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى زه‌ویه‌كان بۆ جوتیاران.

عەرەبە هاوردەکان لەسەر زەوی جوتیارانی کورد بیر لێدەدە...

عەرەبە هاوردەکان لەسەر زەوی جوتیارانی کورد بیر لێدەدەن

سوپای عێراق بەنیازی هەڵکوتانە سەر زەوی جوتیارانی کورد...

سوپای عێراق بەنیازی هەڵکوتانە سەر زەوی جوتیارانی کوردبوون

عەرەبی هاوردە هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی 2500 دۆنم زەوی جوت...

عەرەبی هاوردە هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی 2500 دۆنم زەوی جوتیارانى کورد دەدەن