"چیدی پێویست ناکات نەخۆش و بریندار ببرێنە سلێمانی"

بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار کرایەوە

964+

شۆڕش قادری

بەشی چاودێری چر لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار کرایەوە و ئیدی پێویست ناکات نەخۆش و بریندارەکان، رێگایەکی دوور و درێژ ببڕن و ببرێنە سلێمانی.

ئەمڕۆ دووشەممە 10.11.2025 و بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامی قەزای کەلار و کاربەدەستانی تەندروستی گەرمیان بەشی چاودێری چر لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار کرایەوە.

جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “نەبوونی ئەم بەشە لە گەرمیان کەلێنێکی گەورە بوو، بارگرانیبوو بۆ هاوڵاتیان، کردنەوەشی پێویستییەکی گرنگ بوو و چیدیکە بۆ چاودێری چڕ پێویست ناکات نەخۆش رەوانەی نەخۆشخانەکانی دەرەوەی کەلار بکرێت و لێرە چارەسە وەردەگرێت”.

کردنەوەی بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار لەکاتێکدایە کە لە ماوەکانی رابردوودا نەخۆش و بریندارانی رووداوکانی هاتوچۆ رەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی دەکران، کردنەوەی ئەو بەشە، سوودی بۆ هاوڵاتیانی قەزاکانی کەلار، کفری و رزگاری دەبێت.

سێ مانگە تیشکیMRI لە نەخۆشخانەی کەلار ئیش ناکات

سێ مانگە تیشکیMRI لە نەخۆشخانەی کەلار ئیش ناکات

لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار شێوازی بینینی نەخۆش گۆڕانکار...

لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار شێوازی بینینی نەخۆش گۆڕانکاری بەسەرداھاتووە