نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە
چەند رۆژێک بوو لە خوار 64 دۆلار بوو
بەرمیلێک نەوت 64 دۆلارى تێپەڕاند
964+
وریا فەتاح
لەگەڵ دەستپێکى هەفتەیەکى نوێى بازاڕى نەوت، نرخەکەى کەمێک بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینیوە و لەسەرووى 64 دۆلارەوە مامەڵەى پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 10.11.2025 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و13 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە، نرخەکەی بە رێژەی 0.50٪ بەرزبووەتەوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 60 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش بە رێژەی 0.55٪ بەرزبووەتەوە.
بەرزبوونەوەى نرخى نەوت لە قازانجى عێراقە، چونکە 95%ـى داهاتى نەختینەی عێراق پشت بە نەوت دەبەستێت، لە دواى رادەستکردنى نەوتى هەرێمیش بە سۆمۆ، پشکى عێراق هەرێم لە بازاڕى نەوتدا زیاترە و ئەگەر نرخى نەوت بەرز بێت، کێشە بۆ موچەى فەرمانبەران لە عێراق دروست نابێت.