پرۆسەی ژماردنی دەنگدانی تایبەت - فۆتۆ: 964
رێژەی بەشداریكردن
دهۆک لە پێشەوەی دەنگدانی تایبەتە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رێژەی بەشداریكردنی لە دەنگدانی تایبەت لەسەر ئاستی شارەكانی كوردستان و عێراق راگەیاند بە داتا و ژمارە، كە دهۆک لە پلەی یەکەمە، ئینجا سلێمانی و هەولێر دێن.
كۆمسیۆنەكە دوای راگەیاندنی رێژەی بەشداربوون لە دەنگدانی تایبەتی، كە 82% بوو، دواتر هەر ئەمشەو رێژەی بەشداریكردنی لەسەر ئاستی شارەكان بڵاوكردەوە، تێیدا دهۆک و سلێمانی و هەولێر لە پێش هەموو شارەکانی عێراقن.
لە دەنگدانی تایبەتدا هێزە ئەمنی و سەربازییەكانی لە تەواوی عێراق و هەرێمی كوردستان دەنگیان دا و تەواوی ئامارەكە بەپێی ئەوەی كۆمسیۆن بڵاویكردووەتەوە، بەم جۆرەیە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 9.11.2025 دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەكانی كوردستان و عێراق و ئاوارەكان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، كە لە حەوتی بەیانی دەستیپێكرد و لە شەشی ئێوارە كۆتایی هات.