لە كوێوە هاتبوون؟

نۆ فڕۆكە بە ناچاری لە بەسڕە نیشتنەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە نۆ فڕۆکەی کوێتیان پێشوازی كردووە، کە بەهۆی بارودۆخی نالەباری کەشوهەوای کوێت بە ناچاری لەوێ نیشتنەوە.

دەسەڵاتی فڕۆکەخانەکانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە 9.11.2025 راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەكەن، “فڕۆکەخانەکانی وڵات ئامادەن بۆ وەرگرتنی گەشتە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکان و نیشتنەوەی فریاگوزاری، هەروەها ستافی فڕۆکەخانەکانی عێراق ئامادەن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵیاندا، ئەمە جگە لەوەی خاوەنی کەرەستەی گەشتی ئاسمانین بە ئاستێكی نێودەوڵەتی”.

لە راگەیەندراوەکەدا روونكراوەتەوە، “ئەمڕۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە پێشوازی بەپەلەی لە نۆ فڕۆکەی کوێت كرد، كە بە ناچاری و بەهۆی خراپیی كەشوهەوای وڵاتەكەیان نیشتنەوە، ئەمەش لەسەر بنەمای ئازادی دووەم، ئازادیی مافی فڕۆکەوانی مەدەنی (وەستانی تەکنیکی)”.

جەختیشیان لەوە کردەوە کە “گەشتەکان و سەرنشینەکان بە شێوەیەکی رێکوپێک، هاوکات لەگەڵ گەشتە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکان، لە رێگەی هەماهەنگی ئاستبەرز و هەوڵی هاوبەشی نێوان بەڕێوەبەرایەتییەکانی فڕۆکەخانەکان پێشوازی كران، ئەمەش رەنگدانەوەی ئامادەیی فڕۆکەخانەکە و کارایی تیمەکانە لە مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخە نائاساییەکان”.

لای خۆیەوە دەستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە دووپاتی کردەوە کە “فڕۆکەخانەكە هەمیشە ئامادەیە بۆ وەرگرتنی هەر بارودۆخێکی نائاسایی، دڵنیابوون لە سەلامەتی سەرنشینان و بەردەوامبوونی هاتوچۆی ئاسمانی بە ئاسانی”.

لەسەرەتاى مانگى داهاتووەوە هێڵێکى نوێى تورکیا لە فڕۆک...

لەسەرەتاى مانگى داهاتووەوە هێڵێکى نوێى تورکیا لە فڕۆکەخانەى سلێمانییەوە دەستبەکار دەبێت