لیژنەى ئەمنى چەمچەماڵ بۆ دەنگدەرانى پارێزگاى کەرکوک:

خەمى سەروماڵتان نەبێت بچنەوە کەرکوک و دەنگى خۆتان بدەن

964+

وریا فەتاح

لیژنەى ئەمنى قەزاى چەمچەماڵ، ئەو دەنگدەرانەى پارێزگاى کەرکوک ئاگادار دەکاتەوە کە دانیشتووى قەزاکەیانن، دەتوانن لە رۆژى دەنگدان بچنەوە کەرکوک و خەمى سەروماڵیشان نەبێت.

لیژنەى ئەمنى چەمچەماڵ ئاگادارییەکە بۆ دڵنیایدانە بەو خێزانانەى کە لە کەرکوک دەنگ دەدەن و لە چەمچەماڵ نیشتەجێن، هەربۆیە داوایان لێدەکات لەمڕۆوە بچنەوە کەرکوک و دەنگى خۆیان بدەن.

“خەمى سەروماڵتان نەبێت، سەرجەم هێزە ئەمنیەکان لە ئەرکدا دەبن و دڵنیایی دەدەین کە هەموو شتێک پارێزراو دەبێت و مەفرەزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە ناوەندی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکان دەوریاتی بەردەوامیان دەبێت لە گەڕەک و کۆڵانەکان و رووبەڕووی هەر حاڵەتێکی دزێو و ناشارستانی دەبنەوە و ئاسایشی سنورەکە دەپارێزن”، لیژنەکە واى وتووە.

دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێر...

دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد