ئەمشەو بارانبارین کۆتایی دێت و کەشەکە سارد دەبێت
پلەی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان دەچێتەوە 30 پلە
هاوشێوەی هەڵبژاردن کەشەکەش لەبری فێنک ببێ گەرمتر دەبێت
964+
شۆڕش قادری
هەروەک هەڵبژاردن، کەشەکەش تادێت گەرمتر دەبێت و پلەی گەرما لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان دەچێتەوە 30 پلە و زیاتریش.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە 9.11.2025 ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزتر دەبێتەوە.
بۆ سبەی دووشەممەش، کەشەکە گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ و تاڕادەیەک وەک ئەمڕۆ دەمێنێتەوە، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆمار دەکرێت بە 33 پلەی سیلیزی و لە حاجی ئۆمەرانیش کە فێنکترین ناوچەی کوردستانە، 21 پلە دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 31 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 29 پلەی سیلیزی
دهۆک: 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی
سۆران: 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی