"زۆربەیان دانیشتووی پارێزگاکانی خوارووی عێراقن"

لە خورماتوو نزیکەی 10 هەزار کارمەندی هێزە ئەمنییەکان مافی دەنگدانیان هەیە

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لە خورماتوو نزیکەی 10 هەزار کارمەندی هێزە ئەمنییەکان مافی دەنگدانیان هەیە کە زۆربەی هەرەزۆریان دانیشتووی سنوورەکە نین.

زۆزگ نازم سەرپەرشتیاری ناوەندەکانی دەنگدانی خورماتوو بە 964ـی وت، “ئەو هێزانەی لە خورماتوو مافی دەنگدانیان هەیە، زۆربەیان دانیشتووی پارێزگاکانی خوارووی عێراقن و تەنیا کەمینەیەک دانیشتووی سنورەکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە خورماتوو شەش ناوەندی دەنگدان هەیە کە 32 وێستگە لەخۆدەگرێت، سێ ناوەندیان بۆ هێزەکانی ناوخۆ و سێ ناوەندی دیکەشیان بۆ بەرگری عێراق دانراوە.

بەقسەی زۆزگ نازم، نزیکەی 10 هەزار کارمەندی هێزە ئەمنییەکان لە خورماتوو مافی دەنگدانیان هەیە و تا ئێستاش پڕۆسەکە بەردەوامە و هیچ گرفتێکیان نییە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێر...

دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد

زیاتر لە 82 هەزاری کارمەندی هێزە ئەمنییەکان بەشداری دەن...

زیاتر لە 82 هەزاری کارمەندی هێزە ئەمنییەکان بەشداری دەنگدانی تایبەت دەکەن